کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خه‌ڵكی ئێران له‌ سمبۆلی تێرۆریزم بێزارن

12:21 - 23 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: لە ماوەی خۆپیشاندانەکانی ئەم دواییانەدا، خەڵک بە هێنانەخوارەوەی بەنێرەکانی "قاسم سلێمانیـ"ـی تێرۆریست و وتنەوەی دروشم بە دژی بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران نیشانیان دا کە جگە لە بەرپرسانی ڕێژیم، لە سمبۆلەکانی تێرۆزیزمیش بێزارن.

پاش کەوتنە خوارەوەی فڕۆکە ئۆکراینییەکە بەهۆی مووشەکەکانی ڕێژیمی تێرۆریستی ئێرانەوە و ناچاربوونی ڕێژیم بە دانپێدانان بەم ڕاستییەدا، لە ڕۆژی شەممە، ٢١ی بەفرانبارەوە، خەڵک بە مەبەستی مەحکوومکردنی کردەوە قێزەونەکانی ڕێژیمی ئیسلامی هاتنە سەر شەقام و بە دژی ڕێژیم ڕاپەڕین.

لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا، خەڵک بە دڕاندنی وێنەکانی قاسم سلێمانیی تێرۆریست لە شەقامەکان و هەروەها دروشم بە دژی ڕێبەری نیزام، بێزاریی خۆیان بەنیسبەت ڕێژیمی ئێران، بەرپرسانی ڕێژیم، گەندەڵییەکان، درۆ و چەواشەکارییەکان و هەروەها سیاسەتە هەڵە و سەرکوتکارییە بەردەوامەکانی ڕێژیم دەربڕی.

خەڵک لە زۆربەی شارەکان، بەتایبەتی بەنێرەکانی قاسم سلێمانیی تێرۆریستیان هێناوەتە خوارەوە و بەم شێوەیە نیشانیان دا کە تەنانەت لە سمبۆلەکانی تێرۆریزمیش بێزارن.