![](/content/upload/1/news/48437_w920.jpg)
بەپێی نامەیەکی نێردراو بۆ ڕێکخراوەی بورسی ئەوراقی بەهادار، لەلایەن شیرکەتێکی گەورەی بەرهەمهێنانی هەمە جۆرەی ڕۆن، ڕۆنی تەڕاو ٣٥ لەسەد و ڕۆنی بەستوو٣٠ لەسەد گران دەبێ.
"حوجەتوڵڵا نەسیری"، سەرۆکی نانوایانی شاری "کەرەج" وتوویەتی، ئەمساڵ نرخی هەموو جۆرێکی نان، ٥٠ لەسەد بەرز دەبێتەوە، کە ئەو بەرزبوونەوە بە شێوەی نافەرمی جێبەجێ دەکرێ و چەند ڕۆژێکە نانواکان بە نرخی نوێ نان دەفرۆشن.
نەسیری باسی لەوە کردووە کرد، لە نرخی نوێی نانەکاندا، چاوپۆشیمان لە بەرزبوونەوەی تێچووی کەرەستەی سەرەتایی، کرێی دووکان و کرێکار، تێچووی گاز و بەرق کردووە.
ڕەوتی گرانیی شمەکە سەرەکییەکان لە ئێراندا، ڕووی لە هەڵکشانە و خەڵکی ئێران و بەتایبەت کوردستانی خۆرهەڵات، لەگەڵ کێشەی جیددی بەرەڕوو بوونەتەوە.
هەروەها هەندێک لە دووکانداران کەڵکاژۆ لەو دەرفەتە دەگرن و کەلوپەلی خۆراکی بە چەند قات گرانتر بە خەڵک دەفرۆشن؛ لە لایەکی دیکەوە گرانفرۆشی و نەبوونی چاوەدێریی بەسەر نرخی شتومەکەکان لە لایەن ڕێژیمەوە خۆی هۆکارێکە بۆ بەرزبوونەوەی نرخەکان.