کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوازیارانی ساندویچ کەمی کرد!

13:01 - 25 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: گرانبوونی پێداویستییە سەرەتایییەکان بووەتە هۆی دابەزینی ئاستی خوازیارانی ساندویچ بە ڕێژەی ٣٠ هەتا ٤٠ لەسەد.

ئەسەدوڵڵا ئەحمەدی، سەرۆکی یەکیەتیی خواردنە خێراکان لە  مادە خوراکییەکان، باسی لە گرانبوونی ٣٠ هەتا ٤٠ لەسەدی مادە سەرەتایییەکانی وەکوو ساندویچ کردووە و ڕایگەیاندووە: "بەرزبوونەوەی نرخی مادە سەرەکییەکان بووەتە هۆی دابەزینی توانای کڕینی خەڵک و ئەمەش بووەتە هۆی ئەوەی دووکانی فرۆشتنی خواردنە خێراکان لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو ببن و ئەگەری داخرانیان لەسەرە".

بە وتەی ئەحمەدی، زۆرێک لە پێداویستییەکانی خواردنە خێراکان هاوردە کراوە و لەژێر کاریگەریی دابەزینی نرخی تمەنە. پێداویستییە سەرەتایییەکانی ئەم پیشەیە بە ئەرزی ٤٢ هەزار تمەن هاوردە دەکرێن، بەڵام بازرگانەکان بە ٣ هەتا ٤ بەرانبەر بە دووکانی فرۆشتنی خواردنە خێراکانی دەفرۆشنەوە.

دەستپێکردنەوەی گەمارۆوەکان بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی زۆرێک لە پێداویستییەکانی ژیان لەوانە مادە خوراکییەکان و جلوبەرگ، بە شێوەیەک کە  ساندویچ بە یەکێک لە  خواردەمەنییە گونجاوەکان لە ڕووی نرخ  و شیاوی بەکارهێنانەوە، لە لایەن هەموو چینەکانی کۆمەڵگاوە بەتایبەتی خوێندکاران بە ئەژمار دێت، ئێستا بە یەکێک لەو خواردنانەی کە بەرزبوونەوەی نرخەکەی بووەتە هۆی دابەزینی  ئاستی داواکاریی ٣٠ هەتا ٤٠ لەسەدەوە.