کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە ئاوایی "کانی ڕەش" بەڕێوە چوو

12:19 - 7 خاکەلێوه 2722

تاقیکاریی کۆتایی خولێکی ڕێنوسی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی ''بەیان'' لقی ''کانی ڕەش'' سەر بە شاری بۆکان، ڕێکەوتی ۵ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی وەک دیاریی نەورۆزانە بە سەرکەوتنەوە بەڕێوە چوو.

لە کۆتایی ئەو خولە فێرکارییە بەشداربووان بە پۆشینی جلوبەرگی کوردی لەسەر گرینگیی زمانی دایکی وەک شادەماری نەتەوە جەختیان کردەوە.

بەشداربووان دوای تاقیکاری بڕوانامەی خولی فێرکاریی زمانی کوردییان لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی ''بەیان'' پێشکەش کرا.

سەرباری ڕێگریکردنی ڕێژیمی ئێران لە خوێندن بە زمانی کوردی لەم ساڵانەی دواییدا ناوەند و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خۆبەخشانە بۆ پاراستن و گەشە و بەهێزکردنی زمانی کوردی چالاکی دەکەن کە پێشوازییەکی زۆری لێ کراوە.