کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە پیرانشار کۆتایی پێهات

10:18 - 8 بەفرانبار 2720

خولێکی ڕێنووسی زمانی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی لقی "بەیان" لە شاری پیرانشار کۆتایی پێهات.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە لقی "بەیان" سەر بە پیرانشار بە مامۆستایەتی "فەرزانە عەبدوڵڵازادە" بەڕێوە چوو.

لەو خولەدا ژمارەیەک لە فێرخوازانی زمانی کوردی فێری خوێندن و نووسینی زمانی کوردی بوون و بڕوانامەیان پێدرا.

هەروەها هەر لەلایەن فێرگەی "بەیانـ"ـەوە چەندین خولی دیکە بە شێوەی مەجازی و ڕاستەوخۆ لە "جوانڕۆ"، گوندی "داشبەند" سەر بە بۆکان و "ناومە"ی شاماتی مەهاباد لە حاڵی بەڕێوەچووندایە.

ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان ساڵی ١٣٩٥ی هەتاوی لە بۆکان لەلایەن کۆمەڵێک لاوی نیشتمانپەروەرەوە دامەزراوە و ئێستا لە زۆربەی شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات نوێنەرایەتیی چالاکی هەیە.