
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمە خولێکی فێرکاریی زمانی کوردی لە گوندی "سەراو"ی شاری بۆکان لەلایەن فێرگەی هونەریی "ئەدەب" سەرکەوتووانە کۆتایی پێ هات.
لەو خولە فیرکارییەدا بەشێکی زۆر لە لاوانی کچ و کوڕ، منداڵان و تەنانەت کەسانی زۆر بە تەمەنی گوند بۆ فیربوون و گەشەسەندنی زمانی کوردی لەو خولەدا بەشداریی کردووە.
ڕێوڕەسمی کۆتایی ئەو خولە فێرکارییە کە ڕێکەوتی ٢ی ڕەشەمە ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی کۆتایی پێ هاتووە، دانیشتووانی گوند بەوپەڕی هەست و سۆزەوە و پۆشینی جلی کوردی بەشدارییان کردووە.