کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خولێکی ڕێنووسی کوردی لە جوانڕۆ کۆتایی پێهات

12:24 - 21 بانەمەڕ 2721

خولێکی ڕێنووسی کوردی لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری جوانڕۆ کۆتایی پێهات.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱۹ی بانەمەر لەلایەن ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان لە شاری جوانڕۆ، خولێکی ڕێنووسی کوردی دوای مانگ و نیوێک چالاکی بە وانەبێژیی "سروە مورادی" کۆتایی پێهات.

لقی ناوەندی بەیان لە جوانڕۆ ڕێکەوتی ۱۹ی ڕێبەندانی ۱۳۹۷ی هەتاوی دامەزرا و هەتا ئێستا چەندین خولی فێرکاریی ڕێنووسی کوردیی بەڕێوە بردووە.

ناوەندی فەرهەنگی و فێرکاریی بەیان، ۲۳ی خەرمانانی ۱۳۹۶ی هەتاوی لە شاری بۆکان دامەزراوە و لە زۆربەی شارەکانی ڕۆژهەڵات و چەندین گوند نوێنەرایەتیی هەیە.