کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"خومەینی" بەهای بۆ ڕێژیم نەماوه

17:55 - 9 بەفرانبار 2720

کۆبوونەوەیەک بەنیسبەت کۆنترۆڵی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نێوان وەزیری تەندروستی،  فەرماندەی گشتیی سپا و فەرماندەی بەسیجی ڕێژیم بەڕێوەچووه که لەو دانیشتنەدا وێنەی "خومەینیـ"ـیان لابردووە.

لەو کۆبوونەوەیەدا تەنیا وێنەی "خامنەیی و قاسم سلێمانی" دانرابوو.

ماڵپەڕی "جەماران"  لەسەر سڕینەوەی وێنەی "خومەینی" ڕەخنەی توندی گرتووە و بڵاوی کردووەتەوە "فەرماندەی سپا کە بوونی خۆی بە خوومەیینیەوە گرێ دراوە لەمبارەوە دەبێ وڵامدەر بێت".

ئەو ماڵپەڕە لە درێژەدا نووسیویەتی لابردنی ئەو وێنەیە هیچ پاساوێک هەڵناگرێ.

لابردنی ئەو وێنەیه دەرخەری ئەو ڕاستییەیە کە مۆرەکانی ڕێژیم باوەڕیان بە داڕێژەری ڕێژیمی ئاخوندی نەماوە و تەنیا بۆ بردنەپێشی بیری خۆیان کەڵکی لێوەردەگرن.