کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندن بە شێوەی ئانلاین زۆرێک لە قوتابیانی لە خویندن بێبەریی کردووە

12:51 - 9 بانەمەڕ 2720

لە دوای داخرانی قوتابخانەکان بەھۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران و کوردستاندا، ڕێژیمی ئێران بۆ کەڵکاژۆ لەم دۆخە خوێندنی بە شێوەی ئانلاینی دەست پێکردووە کە کێشەیەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە.

ڕێژیم لە ڕێگای ئەپی "شاد" خوێندنی ئانلاین بەڕێوە دەبات ئەمە لەحاڵێکدایە ئەم ئەپە تەنیا بۆ سیستمی Android  گونجاوە.

بەم هۆیەوە بەشێکیی بەرچاوی خەڵک دەستیان بە کەرەستەگەلی تەیار بەم سیستمە ڕاناگات.

هاوکات زۆرینەی خەڵک بەھۆی بێ باوەڕی بەو ئەپه و مەترسی ھەککردنیان لەم جۆرە بەرنامانە کەڵک وەرناگرن.

لەلایەکی دیکەوە زۆرێک لە قوتابیان هیچ زانیارییەکایان لە بەکارهێنانی ئەم ئەپە نییە .

بەکارهێنەران کاتێک تووشی کێشە دەبن ئەم ئەپە بەشی ڕێنمایی بۆ چارەسەریی کێشەکە داناوە بەڵام بەکارهێنان دەبێ پارە بدەن.

خوێندن بە شێوەی ئانلاین بووەتە هۆی بەجێمانی قوتابی یان مامۆستاکە لە وانە و ڕاھێنانەکان.

ئەم کێشانە لە کاتێکدایە کە ڕێژیم بەڵێنی به قوتابییان و بەکارھێنەرانی ئەپڵیکەیشێنی شاد داوە کە ئینتێرنێتی خۆڕاییان بۆ دابین بکات بەڵام هەتا ئێستا جێبەجێ نەکراوە.

دانانی شێوەی خوێندنی ئانلاین لە کوردستان و ئێراندا کێشەی ماڵیشی بۆ بنەماڵەی قوتابییەکان دروست کردووە چونکە بەشێک لە قوتابییان ناچار بوونە مۆبایل بکڕن.

لەو پێوەندییەدا زیاتر لە ٦ ملیۆن قوتابی بەهۆی هەژاری و دەسپێڕانەگەیشتن بە کەرەستەی ئێلێکترۆنی و ئینتێرنێت لە خوێندنی ئانلاین بێبەش بوونە.