کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندن بە شێوەی ئانلاین کێشەی بۆ قوتابییان دروست کردووە

12:52 - 29 خاکەلێوه 2720

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران کە بەهۆی کۆرۆنا خوێندن بە شێوەی ئانلاینی دەست پێکردووە کە کێشەیەکی زۆری بۆ خەڵک دروست کردووە.

گەڵاڵەی خوێندن بە شێوەی ئانلاین کێشەیەکی زۆری بۆ بنەماڵەی قوتابییان دروست کردووە. بەشێکی زۆر لە قوتابییان ئینتێرنێتیان نییە.

ڕێژیم بۆ بەڕێوەبردنی ئەو گەڵاڵەیە ئینتێرنێتی ٥ گیگابایتی بە بڕی ٣٠ هەزار تمەن بە بنەماڵەکان داوە.

٤٩ هەزار قوتابی لە ئێراندا بەهۆی ئەوەیکە ناسنامەیان نییە لە ئێستادا ناتوانن بەشێوەی ئانلاین وانەکانیان بخوێنن.

بەکارهێنانی ئەپی "شاد" پێویستیی بەوەیە کە ناسنامەت هەبێ بەڵام بەشێکی زۆر لە قوتابییان لە ئێراندا ناسنامەیان نییە.

بەپێی ئامارەکانی خودی ڕێژیمی ئێران ١١ ملیۆن و ١٣٨ هەزار قوتابی لە ئێراندا "بێبەشن" یا لە ناوچە هەژارنشینەکاندان.

لەو ڕێژەیە لە قوتابییان ٦٦١ هەزار قوتابی بە ڕادەیەک هەژارن کە تەنانەت لە بواری خۆراکەوە کێشەیان هەیە.

جیا لەوەیکە بەشێکی زۆر لە قوتابییان ئینتێرنێتیان نییە ٢٠ ملیۆن خەڵکی ئێران بەهۆی نەبوونی ژێرخانی ئینتێرنێتی ناتوانن کەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەربگرن.