کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی "بەهایی" قوربانیی سەرەکیی سیستەمی هەڵاواردنی ڕێژیمی ئێرانن

12:52 - 11 خەزەڵوەر 2720

لە دوای ڕاگەیاندنی ئاکامی کونکوری سەرانسەری لە ئێران، خوێندکارانی "بەهایی" ڕایانگەیاندووە: "وەک پیشەی هەمیشەیی ئەمساڵیش لە چوون بۆ زانکۆ  ڕێگریمان لێ کراوە".

ڕۆژی ڕابردوو سەرۆکی ڕێکخراوی سەنجشی پەروەردە و بارهێنانی ڕێژیمی ئێران ئاکامی کۆتایی کونکوری ١٣٩٩ی ئێرانی بڵاو کردەوە و لە دوای بەدواداچوونی خوێندکارانی "بەهایی" لەسەر ماڵپەڕی ئەو ڕێکخراوەیە لەبەرامبەر ناوی خۆیاندا "ڕەتکردنەوەی پەروەندە" نووسراوە و "بێ هیچ زانیارییەکی زیاتر" ئەوانیان لە کونکوری سەرانسەریی بێبەش کردووە.

ڕێگریکردن لە درێژەی خوێندنی "بەهاییـ"ـیەکان شتێکی تازە نییە و بە شێوەی سیستەماتیک لە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێراندا ئەو هەڵاواردنە بەنیسبەت کەمینە ئایینی و نەتەوەکانی دیکە لە ئێران پەیڕەو دەکرێت.

هەر لەو پێوەندییەدا "مەهدی مەحموودیان" چالاکی مافی مرۆڤ لە ئێران لە دژکردەوەی ئەو هەڵاواردنەدا نووسیویەتی: "دوو نەسڵ لە هاووڵاتییانی بەهاییمان بە هەزاران بێڕێزی و سووکایەتییان لە سەرەتای خوێندنەوە پێکراوە و لە درێژەی خوێندن لە زانکۆکانیشدا ڕێگرییان لێ دەکرێت".

ناوبراو هەروەها باسی لەوەش کردووە: "ئەوانەی ئیدعای گەورەترین دێموکراسیی جیهانیان هەیە، سێ نەسڵ لە شارۆمەندانی خۆیان لەم وڵاتە لە خوێندن بێبەش کردووە".