
خوێندکارانی زانکۆی ئازادی شاری "مەهاباد" سەبارەت بە بارودۆخی خراپی ئەو زانکۆیە و هەروەها بێ کیفایەتیی بەرپرسانی، ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ناڕازاییان وتوویانە کە بەرپرسانی ئەو زانکۆیە وڵامی ویست و داخوازییەکانیان نادەنەوە.
هەروەها بڕیارە ڕۆژی پێنجشەممەی داهاتوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە ببەن و لەو پەیوەندییەدا داوایان لە هەموو خوێندکاران کردووە کە لەو ناڕەزایەتییەدا بەشداری بکەن.