کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی ورمێ هاودەردیی خۆیان بۆ قوربانییانی فڕۆکەی ئۆکراینی ڕادەگەیەنن

17:46 - 22 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: خوێندکارانی زانکۆی ورمێ بە نیشانەی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی، کۆ بوونەوە و مۆمیان هەڵگیرساند.

کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆی ورمێ، بە مەبەستی هاودەردی لەگەڵ گیانبەختکردووانی کارەساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی ئۆکراینی بە دەستی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئێران، کۆ بوونەوە و بە هەڵگیرساندنی مۆم و دانانی چەپکە گوڵ و خوێندنەوەی شێعر، یادی قوربانییانی ئەو کارەساتەیان بەرز ڕاگرت.

خەڵکی ئێران و بەتایبەتی کوردستان بۆ هاوخەمی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی کارەساتی کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەی بوئینگی ٧٣٧ی ئۆکراین و هەروەها مەحکوومکردنی کردارە دژیگەلییەکانی ڕێژیم، خۆپیشاندان و کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ڕێک خستووە.

هەر لەو پەیوەندییەدا خەڵکی سنە لە مەیدانی "گۆزە بە شان"، بە هەڵگیرساندنی مۆم و دانانی چەپکە گوڵ، هاوخەمیی خۆیان لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی ئەو کارەساتە دەربڕی.