کۆمەڵێک لە خوێندکارانی زانکۆکانی تاران لە پەیامێکدا داوایان لە خەڵکی کوردستان کردووە بە شێوەیەکی یەکگرتووانە لە هەڵبژاردنەکاندا بەشداریی نەکەن.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
په‌یامی كۆمه‌ڵێک له خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی تاران
خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری کوردستانی ڕۆژهەڵات!
ئێمه كۆمه‌ڵیک له خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی تاران به سه‌رنجدان به بارودۆخی ئێستای گه‌لانی ئێران و دۆخی ئاڵوز و شپرزه‌ی ڕێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران چ له ئاستی نێوخۆیی و ناوچه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا، له سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕ و بڕوایەین كه نه‌ته‌وه‌كانی ئێران و به تایبه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد له کوردستانی ڕۆژهەڵات ده‌توانن به بایكۆتی شانۆی هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیسی سپای تێرۆریستی پاسداران و باندی مافیای خامنه‌یی و نه‌چوون بۆ سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان، ڕێژیم بخه‌ینه ته‌نگژه‌ی ڕه‌وایی نێوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌وه.
چونكه ڕێژیمی گه‌نده‌ڵی خامنه‌یی، پاش سه‌ركوتی ناڕه‌وا و خوێناویی ناڕه‌زایه‌تی و خوپێشاندانهكانی گه‌لانی ئێران له مانگی خەزەڵوەر له كوردستان و ئێران‌دا كه بۆ به‌هۆی شه‌هیدبوونی ١٥٠٠ كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی گه‌لانی ئێران و برینداربوونی هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازی و گرتن و قوڵبهستكردنی هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی ڕاپه‌ڕیوی گه‌لانی ئێران که له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتكه‌ره‌كانی نیزامی و ئه‌منییه‌تیی ڕێژیمه‌وه ڕاپێچی زیندان كران؛ ئێستا دەیهەوێ بە دەنگدانی خەڵک ڕەوایی بۆ خۆی بەدەست بێنێت.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌ئه‌نقه‌ست خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی ئۆكراینی له تاران به دوو مووشەكی سپای تێرۆریستی پاسداران، كه بووە هۆی كۆژرانی ١٧٦ كه‌سی مه‌ده‌نی كه به‌شێكیان له ڕۆڵه به توانا و نوخبه‌كانی ئێران و كوردستان بوون.
بۆیه له‌وه‌ها بارودۆخێكدا خامنه‌یی و ڕێژیمه‌كه‌ی بۆ ڕه‌واییدان به ده‌سه‌ڵاته رەشهكهی بۆی گرینگ نییه كه كام یه‌ک له به‌كرێگیراوه‌كانی ده‌چنه مه‌جلیس، به‌ڵكوو گرینگ بۆ ئه‌و ته‌نیا و ته‌نیا ڕیزبه‌ستنی خه‌ڵكه له سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدانه.
كه‌وابوو ده‌بێ خه‌ڵكی كورد چ له شار و چ له گوند هه‌ر له ماكۆوه هەتا ئیلامی دێرین به یه‌كگرتوویی و یه‌كده‌نگی به بایكۆت و به‌شداریی نه‌كردن له هه‌ڵبژاردنی مه‌جلیس، ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و مافویستیی خۆمان به گوی جیهان بگه‌یه‌نین و دووپاتی بكه‌ینه‌وه و بیسەلمێنین كه ڕێژیمی كوردكوژی كۆماری ئیسلامیی ئێران له كوردستان هیچ پێگه و جێگه و ڕهوایهكی نییه.
كۆمه‌ڵێک له خوێندكارانی كورد له زانكۆكانی تاران