کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خوێندکارانی ئێران بەردەوام لەژێر چاوەدێریی ڕێژیمی ئێراندان

13:55 - 6 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: لادان لە یاساکانی ڕێژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بۆ خوێندکارانی زانکۆکان، سزای توندی بەدواوە دەبێت.

بە وتەی یەکێک لە بەرپرسانی باڵای ڕێژیمی ئێران، بە هۆی گۆڕانکاریی لە ئاییننامەی دیسیپلینی خوێندکاراندا لە ئێستەدا، لادان لە یاساکانی ڕێژیم لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، چووتە لیستەی ئەو بابەتانەی کە خوێندکاران لە هەمبەریدا وەڵامدەرن و سزا دەدرێن.

بە وتەی "جاماسب نەوزەری"، بەرپرسی ناوەندی گشتیی کاروباری خوێندکارانی نێوخۆ، "بڵاوکردنەوەی وێنەی غەیرەئەخلاقی"، "ئەنجامدانی کاری خەلافی ئەخلاق لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان" و هەروەها "بڵاوکردنەوەی وێنەی نەگونجاو لە کەناڵە ڕاگەیاندنییەکانــ"ـدا، لەو بابەتانەیە کە سزای توندی ئینزباتیی بە دواوە دەبێت.

چاوەدێریی ڕێژیمی ئێران و سپای تێرۆریستیی پاسداران، بەسەر ژیانی کەسیی تاکەکانی کۆمەڵگا و بەتایبەت خوێندکاران، پیشاندەری دیکتاتۆرییەتی ئەم ڕێژیمە و  هەروەها ترس لە هەڵویستی تاکەکان لە نێو کۆمەڵگا و تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانە.

هەروەها ڕێژیم دەیەوێت بە هەڵبژاردنی جلی تایبەت بۆ چینی خوێندکار، لە هەر بوارێکەوە چاوەدێریی ژیانی کەسیی ئەوان بکات و گوشاری دەروونییان بۆ ساز بکات.