کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

١٧ خوێندکاری ئێرانی بەهۆی پێشێلکردنی یاساکانی خۆپاراستن لە مەجارستان دەر کران

18:20 - 21 خاکەلێوه 2720

وڵاتی مەجارستان ١٧ خوێندکاری ئێرانیی بەهۆی نەپاراستن و پێشێلکردنی یاساکانی خۆپاراستن سەبارەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە وڵاتەکەی دەر کرد.

"عەباس مووسەوی"، وتەبێژی وەزارەتی دەەرەوەی ڕێژیمی ئێران، سەبارەت بە دەرکردنی ئەو ١٧ خوێندکارە ئێرانییە لە مەجارستان، نیگەرانیی دەربڕیوە و وڵاتی مەجارستانی لەو ڕووداوەدا بە تاوانبار زانیوە.

"مووسەوی" لە کاردانەوە بەرانبەر بە دەرکردنی ئەو ١٧ خوێندکارە وتوویەتی کە پێشێلکردنی یاساکانی تەندروستی هەڵدەگەڕێتەوە بۆ پێشێلکردنی لەلایەن وڵاتی مەجارستانەوە کە نەخۆشخانەیەکی شاری "بووداپێست"، تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا و ساغەکانی لەلای یەک خەواندووە.

ناوبراو هەروەها وتوویەتی کە ئەو ١٧ خوێندکارە بەرانبەر بەو کارەی نەخۆشخانەی شاری "بووداپێست" ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و لە ئاکامدا سەرەتا ٣ خوێندکار و دواتر ١٤ خوێندکاری دیکە لەو وڵاتە دەر کراون.

ڕێژیمی ئێران لە هەموو حاڵەت و هەموو ڕووداوێکدا هەوڵ دەدات بۆ پاساوهێنانەوە بۆ تاوانەکانی، لایەنی بەرانبەری ڕووداووەکان تاوانبار نیشان بدات بۆ ئەوەی کە خۆی لە هەر چەشنە هەڵە و تاوانێک پاک بکاتەوە.