كه‌ریم په‌رویزی
جوغرافیای سیاسیی وڵاتێكی به‌ڵالێدراوی وه‌كوو ئێران، جوغرافیای پێكه‌وه‌ژیان و گه‌شه‌كردن نییه، به‌ڵكوو جوغرافیای كۆلۆنیالیزمێكی ڕه‌گداكوتاوه كه نه‌ك ته‌نیا هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان، به‌ڵكوو هزره سیاسییه‌كانی نێو ئه‌وانه‌ی خۆیان به ناوه‌ند پێناسه ده‌كه‌ن ته‌نیوه‌ته‌وه.
كۆلۆنیالیزم، پێناسه‌ی پێوه‌ندییه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان له ئێران‌دا ده‌كا و ڕوانینی ناوه‌ندگه‌را و ناوه‌ندنشینه‌كان بۆ نه‌ته‌وه سته‌ملێكراوه‌كان، ڕوانینێكی كۆلۆنیالیستییه كه خۆیان به ناوه‌ند و ئه‌وانی دی به په‌راوێز ده‌بینن.
ئه‌م ڕوانینه ناوند-په‌رواێزییه، وا ده‌كا كه نه‌ك تاڵانكردنی سامانی كوردستان و ئه‌حواز و به‌لووچستان و ئازه‌ربایجان و توركمه‌نستان بۆ فارسه‌كان حه‌ڵاڵ بێ، به‌ڵكوو به شێوه‌ی ڕانه‌گه‌یه‌ندراو به‌ڵام پێڕه‌وكراو له قووڵایی كۆمه‌ڵگادا وا ده‌رده‌خا كه دوو خوێنی جیا هه‌یه: خوێنی فارس و ناوه‌ندنشینه‌كان و خوێنی نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كان!
له ڕۆژانی ڕابردوودا كۆماری ئیسلامی له پارێزگای ورمێ تاوانی زۆری خوڵقاند و به‌تایبه‌ت سێ لاوی كوردی ئێعدام كرد كه یه‌كێكیان به تیرباران گیانی لێ ئه‌ستاند: هیدایەت عەبدوڵڵا پوور، سابیر شێخ عەبدوڵڵا و دیاکۆ ڕەسووڵ‌زادە.
ئه‌م سێ لاوه كورده ته‌نیا تاوانیان ئه‌وه بوو كه كۆماری ئیسلامی بۆ شاردنه‌وه‌ی شكسته ئه‌منیه‌تییه‌كانی پێویستیی به قوربانی هه‌بوو و به قورعه ناوی ئه‌م سێ لاوه له دوو ڕووداوی جیاواز و به مه‌ودای چه‌ندساڵی جیاوازیدا ده‌ركه‌وت. وه‌كوو هه‌میشه‌ش تۆمه‌تی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات و به‌ستراوه‌یی به وڵاتانی بیانی و ئه‌و جۆره تۆمه‌تانی وه‌پاڵ دان و ئێعدامی كردن.
به‌ڵام كۆمه‌ڵگای ناوه‌ند! قه‌ت له‌وان وه‌ده‌نگ نه‌هات و وه‌كوو ڕووداوێكی ئاسایی به‌لایدا تێپه‌ڕی. ته‌نانه‌ت له شرۆڤه‌ی كۆمه‌ڵناسه‌كانیاندا له ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه باس له‌وه كرا كه ئه‌م دوو ڕووداوه لێك جیا بكرێته‌وه چوونكه ئێعدامكردنی كورده‌كان هه‌میشه هه‌بووه و درێژه‌ی ڕه‌وتی پێشووه! به‌ڵێ ئێعدامكردنی كوردان و كوشتاری عه‌ره‌ب و به‌لووچ و سووكایه‌تی به توركی ئازه‌ری له ئێران‌دا ئاسایی بۆته‌وه. هه‌ر وه‌كوو چۆن هه‌موو ڕۆژ خۆرنشین ده‌بێ و تاریكی دادێ، ئاواش سته‌می ناوه‌ند دژی په‌راوێز ئاسایی بۆته‌وه!!
هه‌ر له‌م چه‌ند مانگه‌دا ڕێژیم بۆ دامركاندنه‌وه‌ی هه‌ستی تۆڵه‌ی خۆی له خۆپیشاندانه‌كانی خه‌زه‌ڵوه‌ر له ئێران، حوكمی ئێعدامی سێ لاوی فارسی ده‌ركرد. تۆمه‌ته‌كان هه‌مان تۆمه‌ت بوون: تێكدانی ئاسایشی وڵات و به‌ستراوه‌یی به وڵاتانی بیانی!
به‌ڵام ئه‌وه‌ی جیاواز بوو، هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگای ناوه‌ند! بوو. كه‌مپه‌ینیان به دژی ئه‌و حوكمانه وه‌ڕێ خست و گوشاریان بۆ هه‌موو لایه‌ك هێنا كه له‌و كه‌مپه‌ینه به‌شدار بن و ته‌نانه‌ت گوشاریان بۆ هێز و لایه‌نه په‌راوێزه‌كان له نه‌ته‌وه بنده‌سته‌كانیش هێنا كه ئه‌و حوكمی ئێعدامانه مه‌حكووم بكه‌ن، به‌ڵام له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كانی خۆیاندا ئاماده نه‌بوون كه ناوێك له سێ لاوی كورد بێنن كه به تازه‌یی ئێعدام كرابوون! چوونكه ئێعدام كاڵایه‌كه كه له لایه‌ن دیدی كۆلۆنیالیستیه‌وه به باڵای كورد و نه‌ته‌وه په‌راوێزه‌كاندا بڕاوه و پێیان وایه كه ته‌نیا كورد و نه‌ته‌وه بنده‌سه‌ته‌كان ده‌بێ ئێعدام بكرێن!
له ڕوانگه‌ی كۆلۆنیالیزمی ڕه‌گداكوتاوه‌وه ئه‌و خوێنه‌ی له نێو ڕه‌گه‌كانی مرۆڤێكی په‌راوێزنشیندا ده‌گه‌ڕێ، ڕشتنه‌كه‌ی ئاساییه و خوێنی تاكه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌ی ناوه‌ند و ناوه‌ندگه‌رایه كه ڕه‌نگی تایبه‌تی هه‌یه و حه‌رامه گه‌ر دڵۆپێكی لێ بڕێژرێ!
له جوغرافیایه‌كدا كه دوو خوێنی جیاواز هه‌بێ و بایه‌خی جیاواز بۆ خوێنه‌كان دابنرێ، ناتوانێ به‌رده‌وام بێ و ته‌نیا ڕێگه‌ی به‌رده‌وامی نه‌ك گۆڕینی ده‌موچاوی ده‌سه‌ڵاتداران، به‌ڵكوو هه‌ڵته‌كاندنه‌وه‌ی بیری كۆلۆنیالیستییه.