کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆفرۆشێک لە مەریوان، کەوتە بەر دەسڕێژیی هەڵۆکانی زاگرۆس

13:52 - 5 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: هەڵۆکانی زاگرۆس، خۆفرۆشێکی بەرماولێسی سپای تێرۆریستی پاسدارانیان لە مەریوان چاوترسێن کرد.

هەڵۆکانی زاگرۆس لە وێبلاگی خۆیاندا ڕایانگەیاند کە بە مەبەستی ئاگادارکردنەوە، خۆفرۆشێکی بەرماولێسی سپای تێرۆریستی پاسدارانیان لە مەریوان چاوترسێن کردووە.

ڕۆژی سێشەممە، ٣ی پووشپەڕی ٩٨ی هەتاوی، جاشی خۆفرۆش، "شاهۆ پیروزی"، خەڵکی گوندی "نێ"ی سەر بە شاری مەریوان، کەوتە بە ڕقی هەڵۆکانی زاگرۆس و ماشینەکەی درایە بەر گوللـەی بێزاری و لەکار خرا.

ئەمجارەیان، هەڵۆکانی زاگرۆس بەئەنقەست خۆیان لە سزادانی یەکجارەکی پاراست و سەرەڕای ئەوەی کە دوو جاری دیکە ناوبراویان ئاگادار کردووەتەوە کە واز لە نیشتمانفرۆشی بێنێت، ئەمجارەش وەکوو دوا دەرەتان، ژیانیان پاراست.

هەروەها هەڵۆکانی زاگرۆس ڕایانگەیاند: "سەرەڕای سنگ فراوانیمان و سەبر و دان بەخۆداگرتنمان، هیچ خۆفرۆشێک لە بازنەی چاودێریمان بزر نابێت و لە ئەگەری گوێنەدان بە وریاکردنەوەکانی هەڵۆکانی زاگرۆس، سزای تاوانەکانیان دەسپێرین بە گولـلەی گەرمی چەکی تۆڵەی ڕۆڵەکانی نیشتمان."

هەڵۆکانی زاگرۆس، پۆلی زرێبار
 ٥ی پووشپەڕی ١٣٩٨ی هەتاوی