کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانه‌كان لە چەند پارێزگایه‌كی عێراق بەردەوامە

11:55 - 21 بانەمەڕ 2721

خۆپیشاندانه‌كانی كه‌ربه‌لا گه‌یشته‌ پێنج پارێزگای دیكه‌ی عێراق و له‌نێوان هێزه‌ ئه‌منییه‌تییەكان و خۆپیشانده‌ران دەرگیری ڕووی داوە.

شەوی ڕابردوو چەندین شاری دیکەی عێراق ناڕەزایەتیی تێدا بەڕێوە چووە. خۆپیشاندەران لە نەجەف هێرشیان کردووەته سەر نووسینگەی حیزبی "ئەلدەعوە" سەر بە "نووری مالکی".

تێرۆركردنی چالاكوانێكی مه‌ده‌نی له‌ شاری كه‌ربه‌لا، خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا.

دواتر خۆپیشاندەران هه‌ڵیانكوتایه‌ سه‌ر كۆنسولخانه‌ی ڕێژیمی ئێران. خۆپیشاندانەکان پارێزگاكانی بابل، دیوانیه‌، ناسریه‌ و میسانی گرتووەتەوە.