![](/weney-mallperr/10981.jpg)
کوردستان میدیا: کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتی بریتانیا، خۆپیشاندانێکی لە وڵاتی بریتانیا رێکخست.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕازییانی ئەم دوایییانەی مەهاباد و کوردستان و مەحکوومکردنی مەگی گوماناویی فەریناز خوسرەوانی بەهۆی دەسدرێژیی کارمەندێکی ئیتلاعاتی ئەو شارە و هەروەها پێشێلکرانی مافی مرڤ لە کوردستانی ئێران، رۆژی شەممە رێکەوتی ٩ی جۆزەردانی ١٣٩٤ی هەتاوی، خۆپیشاندانێک لە شاری لەندەن پایتەختی بریتانیا بەڕێوە چوو.
ئەو خۆپیشاندانە لەلایەن کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە بریتانیا و بە پاڵپشتیی \'\'لینکی هەرێمەکانی کوردستان\'\' بە بەشداریی ئەندامانی حیزبی دێموکرات، کەسایەتییەکان سیاسییەکان و نوێنەرانی حیزبەکان بەڕێوە چوو.
لەو خۆپیشاندانەدا دروشم لە دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران وترانەوە و دواتر وتارێک لەلایەن بەرپرسی کۆمیتەی حیزبی دێموکرات لە بریتانیا پێشکەش کرا.
بەپێی ئەم راپۆرتە، جەنایەتەکانی رێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران، دەستێوەردان لە وڵاتانی ناوچە و بەتایبەت وڵاتانی جیران، ئاڵۆزکردنی رۆژهەڵاتی نێوڕەاست و پاڵپشتیکردنی تیرۆریزم و هەروەها پێشێلکرانی مافی کەمایەتییە ئایینی و نەتەوەیییەکان لە ئێراندا، بەشێک لە ناوەڕۆکی وتاری بەرپرسی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی لە بریتانیا، پێکهێنابوو.
خۆپیشاندەران بە وتنەوە دروشمی دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، بەرەو ماڵی سەرۆک وەزیرانی بریتانیا بەڕی کەوتن و نامەیەکی ناڕەزایەتییان کە هەڵگری ویست و ئامانجی ئەو خۆپیشاندانە بوون، پێشکەش بە سکرتێری سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە کرد.