کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێک دژی ڕێژیمی تێرۆریستیی ئێران له دانمارک بەڕێوە چوو

12:36 - 19 خەرمانان 2718

کوردستان میدیا: لە شاری كۆپێنھاگی دانمارک خۆپێشاندانێک بۆ مەحكوومكردنی کردەوەی تێرۆریستیی رێژیمی كۆماری ئیسلامیی ئێران بەڕێوە چوو.

ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ١٨ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، لە سەر بانگھێشتی ناوەندی ھاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران خۆپێشاندانێک لە ناوەندی شاری كۆپێنھاگ بە بەشداری ھەژمارێكی زۆر لە رەوەندی كورد لەو وڵاتە و نوێنەرانی حیزب وڕ سیاسییەكانی كوردستانی بەڕێوە چوو.

سەرەتای ئەو خۆپیشاندانە بە سروودی نەتەوەیی "ئەی ڕەقیب" و خۆڵكێك بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە شەھیدانی ڕێگای ئازادیی كورد و كوردستان دەستی پێكرد.

 پاشان پەیامی ناوەندی ھاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بە زمانەكانی كوردی، دانماركی و ئینگلیزی پێشەكەش كران.

دواتر پەیامی ژمارەیەک لە حیزب و ڕێكخراوە سیاسیەكانی ھەر چوار پارچەی كوردستان پێشكەش كران كە ھەموو حیزبەكان پشتیوانی خۆیان لە خەباتی ڕۆژھەڵات نیشان دا و ڕێژیمی ئێرانیان مەحكووم كرد.

ھەروەھا چەندین شێعر و پەخشان لە لایەن بەشدار بووان پێشكەش كران.

خۆپێشاندانەكە پاش ٢ كاتژمێر كۆتایی پێھات و بڕیارە لە داھاتوویەكی نێزیكدا خۆپێشاندانێک لە بەردەم باڵوێزخانەی ڕێژیمی تێرۆریستی ئێران لە شاری كۆپێنھاگ بەڕێوە بچێت كە خەڵك ئاگادار دەكرێتەوە.