کوردستان میدیا: خۆپیشاندانێک بە بەشداری کوردەکانی دانیشتووی نوروێژ نیسبەت بە ناڕەزایەتی بە مەرگی گوماناوی فەریناز خۆسرەوانی و دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو یە و هەروەها پشتیوانی لە خەڵکی مەهاباد و مەحکوومکردنی رێژیمی ئێران لە سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان، لە شاری ئوسلۆ بەڕێووە چوو.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی سێشەممە رێکەوتی ٢٢ بانەمەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نوروێژ، بە مەبەستی مەحکوومکردنی مەرگی گوماناوی فەریناز خوسرەوانی و دەربڕینی هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی ناوبراو و پشتیوانی لە خەڵکی مەهاباد و هەروەها ئیدانە کردنی رێژیمی ئیسلامیی ئیران لە سەرکوتکردنی خەڵکی کوردستان، خۆپیشاندانێکیان لەبەردەم باڵوێزخانەی رێژیمی ئێران، لە شاری ئوسلۆ پێتەختی وڵاتی نوروێژ بەڕێوە برد.
ئەم خۆپیشاندانە بە مەبەستی پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکانی خەڵکی مەهاباد و هەروەها مەحکوومکردنی رێژیمی ئیسلامیی ئێران نیسبەت بە بەدوادانەچوونی پەروەندەی مەرگی گوماناوی فەریناز خۆسرەوانی، لە بەردەم باڵوێزخانەی ئەم رێژیمە لە شاری ئوسلۆ بەڕێوە چوو.
ئەم خۆپیشاندانە ناڕەزایەتییە بە خوێندنی سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان دەستی پێکرد.
پاشان، ئیبراهیم کۆنەپۆشی بە نوێنەرایەتی لەلایەن کۆمیتەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی نوروێژ بە زمانی کوردی پەیامێکی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد و دواتر ناوەڕۆکی وەرگێڕدراوی ئەم پەیامە بە زمانی فارسی لەلایەن ئیبراهیم قاسمزادەـەوە خوێندرایەوە.
لە درێژەدا، پەیامی کۆمیتەی تەشکیلاتی یەکیەتیی نیشتمانی کوردستان لە وڵاتی نوروێژ لەلایەن ئیسماعیل دەربەندیخانی نوێنەری ئەم رێکخراوە پێشکەش کرا.
لە کۆتایی خۆپیشاندانەکەدا، خۆپێشاندەران چەندین درۆشمی دژی رێژیمی ئێرانیان بەرز کردەوە.