کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانێکی ناڕەزایەتی لە وڵاتی بریتانیا بەڕێوە چوو

11:48 - 21 خەرمانان 2718

 کوردستان میدیا: کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، دانیشتووی وڵاتی بریتانیا، لە خۆپیشاندانێكدا کردەوە تێرۆریستییەکانی سپای پاسدارانیان مەحکووم کرد.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ۱۹ی خەرمانانی ۱۳۹۷ی هەتاوی،کوردستانیانی هەر چوارپارچەی کوردستان لە شاری لەندەن و لە بەردەرگای کۆنسۆلخانەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بۆ مەحکوومکردن و ناڕەزایەتیدەربڕین بەرانبەر بە کردەوە تێرۆریستییەکەی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بەتایبەتی مووشەکبارانی بنکەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و لەسێدارەدانی سێ لاوی ئازادیخوازی کورد خۆپیشاندانێکیان ڕێک خست.

 خۆپیشاندەران بۆ ماوەی ٢ کاتژمێر توانیان شەقامەکانی دەوروبەری کۆنسۆلخانەی ڕێژیمی ئێران دابخەن و ئەم خۆپیشاندانە بە  وتنەوەی سروودی نەتەوەیی ئەی ڕەقیب و ئەی شەهیدان کۆتایی پێ هات.
جێی ئاماژەیە کە ٦ کەس لە خۆپیشاندەران لە لایەن پۆلیسی لەندەنەوە دەسبەسەر کراون.