کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکان لە ئێراندا درێژەی دەبێت

16:49 - 9 بەفرانبار 2719

کوردستان میدیا: ڕۆژنامەی "ئیعتماد" لە ڕۆژنامەکانی سەر بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بڵاوی کردووەتەوە، زیاتر ٧٩ لەسەدی لە خەڵک لەسەر ئەو باوەڕن کە خۆپیشاندانەکان درێژەی دەبێت.

ڕۆژنامەی "ئیعتماد" لە ڕاپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە بەپێی ئامارێک کە ناوەندی "ئیسپا" بڵاوی کردووەتەوە، ٧٩ لەسەدی خەڵكی تاران کە خوێندەواریی باڵایان هەیە، لەسەر ئەو باوەڕن کە خۆپیشاندانەکان درێژەی دەبێت.

٨٥ لەسەدیش خواستی ناڕازییان بە ڕەوا دەزانن.

هەر لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ٨٥ لەسەدی خەڵکیش لە دۆخی وڵات ڕازی نین و ٨٤ لەسەدیش بە نیسبەت داهاتوو هەڵسەنگاندنێکی ئەرێنینان نییە.

ئەو ڕاپۆرتە باس لەوە دەکات کە دۆخی ئێران بەرەو خراپی دەڕوات.

ئەو ڕاپۆرتە تێیدا هاتووە کە ناڕەزایەتییەکان تەنیا بۆ یەک هۆکار ناگەڕێتەوە بەڵکوو بۆ کەڵەکەبوونی ناڕەزایەتییەکان دەگەڕێتەوە.

ئەو ئامارە دەرخەری ئەوەیە کە ڕێژیمی ئێران لەژێر گوشارێکی سەختی سیاسی دایە و هاوکات کۆمەڵگەی ئێران و کوردستان ئامادەی سەرهەڵدانی دیکەیە.