کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندانەکانی خەڵکی سیستان و بەلووچستان بەرینتر لە پێش بەردەوامە

12:30 - 10 رەشەمه 2720

بەپێی هەواڵێک کە "کەمپەینی چالاکانی بەلووچ" ڕێکەوتی ٩ی ڕەشەمە بڵاوی کردووەتەوە، خۆپیشاندانەکان هەروا بەردەوامە و لە دوایین حاڵەتی خۆپیشاندانەکاندا خەڵکی بەلووچ ڕێگای تڕانزیتیی ئەفغانستان، "زەهەک - زابۆلـ"ـیان داخستووە.

ڕێگای تڕانزیتیی "زەهەک – زابۆل" ڕۆڵێکی سەرەکیی لە هاتوچۆی تڕانزیتی لەو ناوچەیەدا هەیە و بەپێی وتەی خۆپیشاندەران، خەڵک لە داهاتی ئەو ڕێگایە بێبەشن و مۆرەکانی ڕێژیم و سپای تێرۆریستی پاسداران لەو ڕێگا تڕانزیتییە بۆ بەرژەوەندیی خۆیان کەڵک وەردەگرن.

خۆپیشاندانەکان لە شاری "سەراوان" پاش تەقەی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم لە ڕێکەوتی ٤ی ڕەشەمە، لە کاسبکارانی بەلووچی و کوشتن و بریندارکردنیان کە بەرانبەر بە بەربەستە نوێیەکان ناڕەزایەتییان دەربڕیبوو هاتە ئاراوە.