کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆپیشاندەرێکی هەرێمی کوردستان ڕوو لە سیخوڕهەواڵنێرێکی ڕێژیمی ئێران: ئێوە تێرۆریستن، لێرە بڕۆن

11:01 - 7 سەرماوەز 2721

هەواڵنێرێکی ڕێژیمی ئێران کە بۆ ئامادەکردنی ڕاپۆرت و چەواشەکاری لە خۆپیشاندانەکانی هەرێمی کوردستان لە یەکێک لە شەقامەکان ئامادە ببوو، لەلایەن یەکێک لە لاوەکانەوە بە توندی پێی وترا کە ئەوان تێرۆریستن و لەوێ بڕۆن.

ئەو خۆپیشاندەرە ڕوو لەو سیخوڕهەواڵنێرە دەڵێت: "لێرە بڕۆ، لێرە بڕۆ، ئەوانە ئێرانیی تێرۆریستن، پێیان چۆڵ بکەن، پشتگیریی ئەو کۆیلانە مەکەن، پێیان چۆڵ بکەن".

ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە هەموو شێوەیەک هەوڵ دەدات لە هەرێمی کوردستان ئاژاوە بنێتەوە و بە گەورەترین هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشی ئەم هەرێمە دەژمێردرێت.

لە ئێستادا کە لە هەندێک شاری هەرێمی کوردستان ناڕەزایەتی هاتووەتە ئاراوە، ڕێژیمی ئێران لە ڕێگای سیخوڕەکانیەوە، وێڕای ئەوەی دەیەوێت خۆپیشاندانەکان بە لاڕێدا ببات، بۆ چەواشەکاری ڕاپۆرتی لێ بڵاو دەکاتەوە و دۆخی هەرێمی کوردستان بە ناسەقامگیر پیشان دەدات.