کوردستان میدیا: بە مەبەستی پشتگیری کردن لە کەبوودوەند و هاوکات شەرمەزار کردنی وەزیری دەرەوەی ڕێژیمی ئێران کە سەردانی ئەو وڵاتەی کردبوو خۆپیشاندانێک بەڕێوەچوو.
ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕێکەوتی ١٢ی جۆزەردانی ١٣٩٥ی هەتاوی، له شاری ستۆكهۆڵم، پایته‌ختی وڵاتی سوید و له گۆڕەپانی سێرگێلتۆری لە سه‌ر بانگهێشتنی كه‌مپین بۆ ئازادیی محه‌ممەد سدیق كه‌بوودوه‌ند خۆپێشاندانێك بۆ پشتگیری کردن لە کەبوودوەند و هاوكات شەرمەزارکردنی محه‌ممه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕێژیمی ئێران کە بە سەردانێک هاتبووە وڵاتی سوید بەڕێوە چوو.
لەو خۆپێشاندانەدا نوێنەر و کەسایەتی زۆربه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كان، كه‌سایەتی سه‌ربه‌خۆ و مه‌ده‌نی و ڕۆژنامەوان تێیدا به‌شداربوون.
لەم ئەرکە نیشتمانی و مرۆڤ دۆستییەشدا ئه‌ندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران لە وڵاتی سوید به‌شداری چالاكانه‌یان كرد و بوێرانە ڕاوبۆچوون و داخوازییەکانی خۆیان سەبارەت بە کەبوودوەند و دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران‌دا خستەڕوو.
كه‌بوودوه‌ند كه ماوه‌یه‌كی زۆره مانی له خواردن گرتووه، بارودۆخی ته‌ندروستی زۆر ناله‌باره و داواكاری خۆپێشاندەران له ده‌وڵه‌تی سوید و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی ئه‌وه بوو كه كه‌بوودوه‌ند ئازاد بكرێ و لەژێر چاوەدێری دوكتوردا چارەسەر بکرێت.
لەو خۆپێشاندانەدا كوردۆ باكسی ڕۆژنامه نووس و كه‌سایه‌تی سیاسی له سوید، به هەردوو زمانی سویدی و كوردی په‌یامی خۆپێشاندەرانی به گوێی سیاسه‌ت مه‌دارنی سوید گه‌یاند كه مێواندارێتی له نوێنه‌ری ڕێژیمێكی تێرۆریست په‌روه‌ری وه‌ك جمهوری ئیسلامیی ئێران كردووە.
په‌یامی كه‌مپین بۆ ئازادی كه‌بوودوه‌ند له لایه‌ن یه‌كێك له خۆپێشاندەران خوێندرایه‌وه.
جێگایی ئاماژه‌یه کە لەو خۆپێشاندانەدا چەندین په‌یام و دروشمی جۆراوجۆر خوێندرانەوە کە تیایدا کۆماری ئیسلامی ئێرانی‌یان شەرمەزار کردبوو، هەروەها داوای ئازادیی محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ندیان بێ قید و شه‌رت كردبوو.
پاش خوێندنەوەی پەیام و دروشمەکانی خۆپێشاندەران، بەشی دووهەمی خۆپێشاندانەکە بە ڕێپێوانێک بەرەو پارلەمانی وڵاتی سوید له مینتۆریه‌ت دەستی پێ‌کرد و لەوێدا خۆپێشاندەران یاداشت و داواکارییەکانی خۆیان گه‌یانده ده‌ست پارلەمانی سوید که تیایدا ئاماژه به وه‌زعی ناله‌باری محه‌ممه‌د سدیق كه‌بوودوه‌ند و مافی مرۆڤ له ئێرانی ئیسلامی‌دا كرابوو.