لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو چەند خوێندکاری بەشی پەرستاریی پسپۆڕی خۆکوژییان کردووە.
"عەلی نیکجوو" شارەزای ڕەوانپزیشکی و ئەندامی ناوەندی ئەنجوومەنی کۆمەڵگای پزیشکیی ئێران وتوویەتی، خۆکوژیی ئەو خوێندکارانەی بەشی پزیشکی بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە، یەکەم گوشارە دەروونییەکان و پێشێلکردنی مافه ئابوورییەکانی ئەو پەرستارانە، دووەم بەکارهێنانی مادە سڕکەرەکان.
"شەریفی موقەدەم" هەروەها وتوویەتی، کاتژمێری کارکردنی ئەو خوێندکارانە لەڕادەبەدەرە و مووچەیەکی وایان پێ نادەن.
ناوبراو هەروەها وتوویەتی، لەو ساڵانەی دواییدا پزیشکانی پسپۆڕ زۆر بە کەمی کات بۆ فێرکاریی ئەو خوێندکارانە دادەنێن و ئەوانیش ناچارن بۆ خۆیان لە دونیای خوازەکی هەوڵی فێربوون بدەن و زۆر جاریش بە بێ فێرکاریی پێویست نەشتەرگەری ئەنجام دەدەن.
"شەریفی موقەدەم" جەختی کردووەتەوە، ئەو خاڵانە هەموویان هۆکارێکن کە خوێندکارانی بەشی پزیشکی هەوڵی خۆکوشتن بدەن.