کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆکۆژیی خوێندکارێکی کورد لە نێو ماڵەکەیدا

19:08 - 27 خاکەلێوه 2712

کوردستان میدیا: خوێندکارێکی کوردی زانستگای پەیام نووری مەهاباد لە نێو ماڵەکەیدا خۆی کوشتووە و هەتا ئێستا هۆکاری خۆکوژییەکەی روون نەبووەتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵدەریی موکریان، رێکەوتی ٢٦ی خاکەلێوەی ١٣٩١ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بەناوی زاهیر .م، لە ماڵەکەیدا خۆی هەڵواسیوە و لە ئاکامدا گیانی لەدەست داوە.

بەپێی سەرچاوەکە هۆکاری خۆکوژیی زاهیر کە خوێندکاری رشتەی شیمیی زانینگەی پەیام نووری مەهاباد بووە، لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکان، یان بنەماڵەکەیەوە رانەگەیەنراوە. بەڵام دەنگۆکان باس لە کێشەی ماڵیی وەکوو هۆکاری خۆکوژیی ناوبراو دەکەن.

بەگوێرەی راپۆرتی ناوەندە پێوەندیدارەکانی خۆکوژی لە ئێران، پارێزگاکانی کوردستانی ئێران و بە تایبەت پارێزگاکانی ئێلام و کرماشان، لە ریزی یەکەمی رێژەی خۆکوژی لە گشت ئێران دان.

تەمەنی خۆکوژی لە ئێران لە نێوان ١٥ هەتا ٢٤ ساڵ دایە و پاش رووداوی هاتوچۆ، خۆکوژی دووهەمین هۆکاری مەرگی خوێندکارانی ئێرانە.

لە رۆژێکدا ١٣ کەس و لە ساڵێکدا ٤٢٠٠ کەس بە هۆی کردەوەی خۆکوژی لە ئێراندا گیانی خۆیان لەدەست دەدەن.