کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خۆڵبارین و پیسیی هەوا لە شارەکانی کوردستان کێشەی بۆ خەڵک دروست کردووە

11:33 - 16 بانەمەڕ 2722

لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی خۆڵبارین و پیسبوونی هەوا لە زۆربەی شارەکانی کوردستان خەڵک تووشی کێشە بوونە.

شاری بۆکان لەو نێوەدا بێبەش لە تەوژمی خۆڵبارینەکان نەبووە و پیسیی هەوا ئەو شارەشی گرتووەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار باسی لەوە کردووە کە لە ئێستادا لە شاری بۆکان کێشەی تەندروستی بۆ هاووڵاتییان دروست بووە و دەوا و دەرمان و ئیمکاناتی پێویست لە نەخۆشخانە بۆ هاووڵاتییان دەست ناکەوێت و هاووڵاتییان لەگەڵ کەمیی خزمەتگوزاری بەرەوڕوون.

خۆڵبارین و پیسیی هەوا زۆربەی شارەکانی کورستان وەکوو "بۆکان، مەهاباد، کرماشان و ئیلام" و چەندین ناوچەی دیکەی گرتووەتەوە و ئاسمانی ئەو شارانە بە تۆز و خۆڵ داپۆشراوە و خەڵک تووشی نەخۆشی بوونە و بارودۆخی تەندروستی لەو شارانە ناجێگیرە.