کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خێزانی شەهید و خوشکی شەهیدێکی ڕێگای ئازادیی کوردستان بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد

17:33 - 14 بانەمەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ١٣ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی، دایە "ڕۆقیە حەسەن دووست" خێزانی شەهید "حەسەن سەلیمی‌فەرد" و خوشکی شەهید "سەید ئەحمەد حەسەن دووست" بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ژیان کرد.

دایە "ڕۆقیە" یەکێک لەو دایکە ئەمەگناسانە بوو کە دوای شەهیدبوونی مێردەکەی، بەرپرسیارانە منداڵەکانی گەورە کرد.

دایە "ڕۆقیە" یەکێک لەو ژنە شۆڕشگێڕانە بوو کە بۆ ساتێکیش لە ڕێبازی مێردە شەهیدەکەی لای نەدا و تا کاتی وەفاتی لەسەر ڕێگا و ڕێبازی مێردەکەی و برا شەهیدەکەی وەفادار مایەوە.

شەهید  "حوسێن سەلیمی‌فەرد" لە شاری نەغەدە لەدایک بووە. دوای شۆڕشی گەلانی ئێران پەیوەستی ڕیزەکانی شۆڕش لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە. ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و بە حەق ڕێبوارێکی بەئەمەگی ڕێگای شەهیدانی سوورخەڵاتی گەل بووە. ناوبراو لەسەر ئەو ڕێبازە گیانی خۆی پێشکەشی بارەگای ئازادی کرد و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە.

شەهید "ئەحمەد حەسەن دووست" ساڵی ١٣١٥ی هەتاوی لە گوندی"گردەوان" لە ورمێ لەدایک بووە. دوای شۆڕشی گەلانی ئێران پەیوەستی ڕیزەکانی شۆڕش لە حیزبی دێموکرات دەبێت. ناوبراو پێشمەرگەیەکی ئازا و قارەمان بووە و لە حیزبدا پلەی کادری دەرەجە ٤ی هەبووە. بەداخەوە ڕێکەوتی ١٢ی بەفرانباری ١٣٦١ی هەتاوی لە تێکهەڵچوون لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئیسلامی لە شوێنێک بە ناوی "حاجی بەکەولی" شەهید بووە و چووەتە ڕیزی شەهیدانی سوورخەڵاتی کوردستانەوە.

تەرمی پیرۆزی دایە "ڕۆقیە" لەنێو ئاپۆڕای خەڵکی ناوچەکەدا بە خاکی پیرۆزی کوردستان ئەسپێردرا.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە هاوبەشی خەمیان دەزانێت.