کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەتی "برێیلـ"ـی کوردی پەردەی لەسەر لادرا

11:26 - 20 پووشپەڕ 2721

"نوسرەتوڵڵا ئیبراهیمی" ڕاوێژکاری پێوەرمەندی لە کاروباری کەمئەندامان باسی لە یەکدەستکردنی "خەتی برێیلــ"ـی کوردی کردووە.

دوکتور "ئیبراهیمی" وتوویەتی نووسین بە خەتی "برێیل" بۆ ئەو بەشە لە نابینایان دەسکەوتێکی گەورەیە کە دەیانهەوێ لە بەشی زمان و ئەدەبییاتی کوردی لە زانکۆی "کوردستان" وانه بخوێنن.

دوکتور "ئیبراهیمی" ئاماژەی بەوە کردووە پێوەرمەندکردنی خەتی "برێیلــ"ـی کوردی بە هاوکاریی چەندین کەسی خاون‌ڕای زانکۆ و نووسەری کورد زمان لە تەواوی پارێزگاکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بە یارمەتیی ئەنجومەنی نابینایان و زانکۆی "کوردستان" ئەنجام دراوە.

گەڵاڵەی یەکدەستکردنی خەتی "برێیلـ"ـی کوردی ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٩ی پووشپەڕ کاتژمێر ٣ی ئیوارە بە شێوەی ئانلاین لە زانکۆی "کوردستانــ"ـی پارێزگای سنە پەردەی لەسەر لادراوە.