کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی "لۆریاڵـ"ـی زێڕین بە كچه‌ ڕۆماننوسێكی کورد بەخشرا

10:33 - 2 سەرماوەز 2720

بۆ یەکەمجار وەکوو نوسەرێکی کورد و ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، لە وڵاتی دانمارک خەڵاتی "لۆریاڵـ"ـی زێڕین بە "سارا عومەر" ڕۆماننوسی کورد بەخشرا.

 "ساڕا عومەر" ڕۆماننوس لە فەیسبووکی خۆیدا نووسیویه‌تی: "خۆشحاڵم پێتان ڕابگەیەنم، کە ڕێکەوتی ١٨ی ئەم مانگە لە شاری کۆپنھاگن لە وڵاتی دانمارک خەڵاتی ئەدەبیی "لۆریاڵـ"ـی زێڕینم پێبەخشرا".

ناوبراو باسی لەوە کردووە، زۆرێک لە نوسەرە گەورەکانی دانمارک ئەم خەڵاتەیان بردووەتەوە و ھەر نوسەرێکیش دەتوانێت یەکجار لەژیانیدا ئەم خەڵاتە وەربگرێت.

 ناوەرۆکی ئەو ڕۆمانە داکۆکی لە ئازادی و ڕێگری لە سووکایەتی بە مرۆڤ دەکات.