کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵاتی ''مینا خانم قازی'' پێشکەش به ''کوبرا عەزیمی'' کرا

10:43 - 25 رەشەمه 2719

یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران خەڵاتی ساڵانەی "مینا خانم قازیـ"ـی پێشكەش بە "کوبرا عەزیمی" کرد.

ئەو خەڵاتە بۆ ڕێزگرتن له هەوڵ و تێکۆشانە بەردەوامەکانی خاتوو "کوبرا عەزیمی" لە بواری ژنان و مێژووی دوورودرێژی خەباتی یەکسانیخوازی، پێشکەش بە ناوبراو کراوە.

خەڵاتی ساڵانەی ''مینا خانم'' هەموو ساڵێک لەلایەن یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێرانەوە پێشکەش بە ژنانی تێکۆشەر دەکرێت.

یەکییەتی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ٢٤ی ڕەشەمەی ١٣٢٤ی هەتاوی، بە فەرمانی پێشەوا ''قازی محەممەد'' و لە سەردەمی کۆماری کوردستاندا دامەزرا.

یەکەمین سکرتێری ئەو ڕێکخراوەیە "مینا خانم"، هاوسەری پێشەوا قازی محەممەد بووە.