کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک بەهۆی دەستکورتی زێڕی خۆیان دەفرۆشن

18:30 - 29 رێبەندان 2720

لە کوردستان و ئێراندا بەهۆی دەستکورتی و هەژاری خەڵک زێڕی خۆیان دەفرۆشن و فرۆشتنی زێڕ لە ئەمساڵدا ١٥ لەسەد بەرز بووەتەوە.

لە سێ ساڵی ڕابردوودا بەهۆی گەمارۆ ئابوورییەکان کە کاریگەریان لەسەر ژیانی خەڵک داناوە؛ ئیستا خەڵک بە ناچاری زێڕی نێو ماڵەکانیان دەفرۆشن.

بەپێی زانیارییەکانی ناوەندی ئاماری ئێران، نرخی هەڵاوسانی ساڵانە لە مانگی بەفرانبار ٣٢.٢  لەسەد بووە ئەوەش دەرخەری ئەوەیە کە تێچووی بنەماڵەکان بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو ٣٢ لەسەد بەرزتر بووەتەوە.

بە وتەی زێڕفرۆشان گرانی و هەڵاوستان بووەتە هۆکارێک کە خەڵك زێڕی نێو ماڵی خۆیان بفرۆشن.

لەلایەکی دیکەوە چینی مامناوەند زیاترین بەشی کۆمەڵگان کە بەهۆی نەبوونی داهات ناچار بوونە کە زێرەکانیان بفرۆشن.