کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک بەهۆی گرانی توانای کڕینی شیرەمەنییەکانیان نییە

18:36 - 6 خەرمانان 2720

"محەممەد ڕەزا ئیسماعیلی" ئەندامی هەیئەتی تەعاونیی شیرەمەنیەکانی ڕێژیمی ئێران وتوویەتی: "کاتێک دەسەڵات یارمەتی بۆ کڕینی کڕینی شیر پەسند کرد پشکی کڕینی شیرەمەنی بەرز بووەوە و مەودای لەگەڵ ستانداردە جیهانییەکان دابەزی".

بەپێی قسەکانی ئەو کاربەدەستەی ڕێژیم دواتر بەهۆی بەرزبوونەوەی تێچووی بەرهەمه شیرەمەنییەکان ئەم خواردنە لەسەر سفرەی خانوارەکان بڕا.

یەکێک لە لێکەوتەکانی کەمتربەکارهێنانی شیرەمەنی تووشبوونی خەڵک بە نەخۆشییەکانی ئێسکه.

لە ئیستادا توانایی کڕینی خانوارەکان بۆ کڕینی شیرەمەنییەکان بە ڕێژەیەک کەمی کردووە کە زۆر کەس ناتوانێت شیرەمەنییەکان بەکار بێنێت.

لەو ماوەیەدا نرخی خۆراک و پێداویستییەکان لە کەلوپەلی نێو ماڵەوە هەتا دانەوێڵە و گۆشت، بەردەوام بەرز بووەتەوە.

گرانی و نرخی خۆراک لە بازاڕدا گوشارێکی زۆری بۆ خەڵک هێناوە، بەڵام کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران باس لەوە دەکەن، گرانی لە بازاڕ لە دەستی دەڵاڵەکاندایە.