کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک لە بۆکان بەنیسبەت بچووککردنەوەی نانی نانواکان ناڕەزایەتییان دەربڕی

10:36 - 6 رێبەندان 2720

سەرەڕای گرانبوونی نان لە ئێران، نانەواخانەکان "گونکـ"ـی هەویرەکان بچووکتر دەکەنەوە و نانەکەش هیچ کەیفییەتی نییە

خەڵکی شاری بۆکان ناڕەزایەتییان بەو کارەی نانەواخانەکان دەربڕیوە و وتوویانە کاربەدەستانی ڕێژیم کەمتەرخەمن و وڵامی داواکارییەکانی خەڵک نادەنەوە.

لە لایەکی دیکەوە نرخی "قەند و شەکر" لە بازاڕەکانی کوردستان و ئێراندا بە ڕێژەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.

دوای بەرزبوونەوی بەرچاوی خۆاردەمەنییەکان لە کوردستان و ئێراندا "قەند و شەکر"یش ٣٠ لەسەد نرخیان بەرز بووەتەوە.

مادە خۆراکییەکان لە کوردستان و ئێراندا هەڵاوسانی ٣٠٠ لەسەدیان بەخۆوە بینیوە و خەڵکی هەژار و کەمداهاتی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووەتەوە.