کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک لە جێی ڕێژیم ڕێگاوبانەکان نۆژەن دەکەنەوە

18:28 - 9 رێبەندان 2719

وێڕای ئەوەی کە نۆژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکان کاری حکوومەتەکانە، لە کوردستان خەڵک بۆ خۆیان ڕێگاوبانەکان نۆژەن دەکەنەوە.

لە مەریوان خەڵک خۆیان جادەی نێوان گوندی "سەردۆش و دەرەتفێـ"ـیان سەرنیا کردووەتەوە.

سەرنیاکردنەوەی جادەی نێوان ئەو دوو گوندە لەلایەن چەند خێرخوازێکی گوندی "سەردۆشـ"ـەوە ئەنجام دراوە.

پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵیی ئەو جادەیە بە دەستی خەڵک لە کاتێکدایە کە دەبێ ئیدارەی ڕێگاوبانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لەو شارە ئەم کارە بکات.

نالەباربوونی دۆخی ڕێگاوبانەکان لە هەموو شارەکانی کوردستان، یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی ڕوودانی ڕووداوەکانی هاتۆچۆ و گیانلەدەستدانی هاووڵاتییانە.

نەبوونی ستانداردەکانی دروستکردنی ڕێگاوبان، خراپیی قیر، کەڵک ‌وەرگرتن لە قیری ناستاندارد و ساختە، گرانبوونی نرخی قیر بۆ قیرەتاوکردنی جاددەکان، یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی هاتنە ئارای ڕووداوەکانی هاتوچۆ لە کوردستان و ئێرانە کە ڕۆژانە چەندین کەس بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست دەدەن.