کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک لە سەڵماس بەهۆی نەبوونی کارەبا ناڕەزایەتییان دەربڕی

11:23 - 23 رەزبەر 2720

بەهۆی پچڕانی بەردەوامی کارەبا لە هەندێک لە ناوچەکانی سەڵماس، خەڵک ناڕەزایەتییان دەربڕیوە و هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن، بەبێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەک کارەبا دەپچڕێت.

هاووڵاتییان ڕایانگەیاندووە، پچڕانی بەردەوامی کارەبا دەبێتە هۆی ئەوەیکە کەلوپەلە کارەباییەکان بسووتێن و لەو دۆخە ئابوورییەدا کڕینەوەی ئەو کەلوپەلانە دژوارە.

هۆکاری پچڕانی کارەبا لەو ناوچانەی سەڵماس ڕوون نییە و خەڵک وتوویانە، کاربەدەستانی پێوەندیداریش هیچ وڵامێک بە خەڵک نادەنەوە.

بەرپرسانی ڕێژیم لە جیاتیی چارەسەرکردنی کێشەکە و دابینکردنی کارەبا هۆشدارییان داوە کە ئاگاداری ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بن.

ناڕەزایەتییەکانی خەڵک بەرانبەر بەم کێشانە لەلایەن ڕێژیمەوە هیچ وڵامێکی نییە. کاربەدەستانی ڕێژیم لەم کاتە قەیراناوییانەدا تەنیا باس لە کەم بەکارهێنان لەلایەن خەڵکەوە دەکەن و هیچ ڕێگاچارەیەکی گونجاویان بۆ چارەسەریی کێشەکان لەبەر دەستدا نییه.