کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک لە نانواخانەکانی کرماشان گلەییان هەیە

10:53 - 25 رەزبەر 2721

خەڵک لە کرماشان بەهۆی ئەوەیکە نانواخانەکان سەربەخۆ بڕیار دەدەن و کاتی کاردکردنیان دەگۆڕن، ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

خاوەن نانواکان بەنیسبەت کەمیی پشکی ئارد، تێچووەکانی ئاو، بەرق و گاز ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

لەلایەکی دیکەوە بەرزبوونەوەی نرخی هەویرترش (ڕیتکە) بووەتە هۆی ئەوەیکە خاوەن نانواخانەکان لە هەویرترشێک کەڵک وەربگرن کە دەبێته هۆی نەخۆشیی شێرپەنجە.

بەشێک لە نانواخانەکان بۆ ئەوەیکە نانەکەیان جوان و باش بێت لە جۆشی شیرین کەڵک وەردەگرن. جۆشی شیرین بۆ نەخۆشیی گەدە و ڕیخۆڵە زۆر مەترسیدارە.

بەپێی ئامارەکان ٢ هەزار و ٢٠٠ نانواخانە لە کرماشان هەیە بەڵام بەهۆی نەبوونی چاودێری بەسەر ئەو نانواخانانە خەڵک کێشەی نانیان هەیە.

بابەتێکی دیکە کە خەڵک گلەییان لە نانواخانەکان هەیە پاک و خاوێنییە و هاووڵاتییان دەڵێن، چاودێرییەکی باش لەسەر نانواخانەکان نییە.

لە مەهاباد بە هەمان شێوە خەڵک بەهۆی ئەوەیکە نانواخانەکان نانێکی جوان بەرهەم ناهێنن ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.

هاووڵاتییان لەو شارە دەڵێن، هیچ ئۆرگانێکی پێوەندیدار وڵامدەری داواکارییەکانی خەڵک نییە.