کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک لە نیک شار هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەی مریشک

13:35 - 14 خاکەلێوه 2721

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەدا بڵاو بووەتەوە، خەڵکی شاری "نیک شار" سەر بە پارێزگای "سیستان و بەلووچستان" هێرشیان کردووەتە سەر کێڵگەیەکی مریشک لەو شارەفس.

نەبوونی مریشک لە بازاڕەکان و ماندوبوونی خەڵک لە ڕاوەستان لە سەفەکانی مریشکدا بووەتە هۆکاری ئەوەی کە خەڵک هێرش بکەنه بۆ سەر کێڵگەکان.

هێرشی خەڵک بۆ سەر ئەو کێڵگەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کاردانەوەیەکی زۆری لێکەوتووەتەوە و دواتر ئەم ڤیدیۆیە لەسەر ماڵپەڕ و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا سڕدراوەتەوە.