کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک لە "نەغەدە" دژی ڕێژیمی ئێران ڕژاونەتە سەر شەقامەکان

18:39 - 16 گەلاوێژ 2721

 لە دوای ئەوەیکە هاووڵاتییەک لە "نەغەدە" لە شەڕ و دەمەقاڵێیەکدا گیانی لەدەست دەدات و هاووڵاتییەکی دیکە بریندار دەبێت خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی ڕژاونەتە سەر شەقامەکان.

بارۆدخی نێو شاری "نەغەدە" زۆر ئاڵۆزە و شەڕ لە نێوان خەڵک و هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیمی ئێران دروست بووە.

هێزەکانی ڕێژیمی ئێران پشتیوانی لات و گۆپاڵ بەدەستەکانی خۆیان گرتووە و هێرش دەکەنە سەر ماڵ و حاڵی خەڵک.

بەشێکی زۆر لە دووکانی هاووڵاتییان لەلایەن کەسانی ئاژاوەگێڕ هێرشی کراوەتە سەر و شووشە و پەنجەرەکانیان شکاندووە.