کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک لە گوندەکانی "دەڕەشار" بۆ هەڵبژاردنەکان ناونووسی ناکەن

13:13 - 25 خاکەلێوه 2721

لە ١٠ گوندی "دەڕەشار" سەر بە پارێزگای ئیلام خەڵک بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بۆ هەڵبژاردنەکانی شورا ناونووسییان کردووە.

ئەگەر ڕێژەی ناونووسی بە ڕێژەی پێویست نەگات هەڵبژاردنەکانی شورا لەو گوندانە هەڵدەوەشێتەوە.

بەشداری‌نەکردنی خەڵک بۆ ناونووسی‌کردن لە هەڵبژاردنەکاندا لەحاڵێکدایە کە کاربەدەستانی ڕێژیم بۆ ئاسانکاریی ئەو کەسانەی کە دەیانهەوی لە هەڵبژاردنەکاندا ناونووسی بکەن وتوویانە دواتر بەرگەی "پێشینە" بێنن.

بە دوای بەشداری نەکردنی خەڵک بەخشداریی ناوەندیی "دەڕەشار" لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە شێوەیەکی بەرچاو هەوڵیداوە کە خەڵک ڕازی بکات لە ناونووسیدا بەشداری بکەن.