کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک لە ئێران و کوردستان تووشی کێشەی بێ کارەبایی دەبن

11:47 - 15 بەفرانبار 2720

"عیسا کەلانتەری" سەرۆکی ڕێکخراوی ژینگە وتوویەتی: "خەڵک دەبێ نەبوونی کارەبا قەبووڵ بکەن یان ئەوەیکە لە مازووت کەڵک وەربگرین".

بەهۆی ئەوەیکە لە ئێران ژمارەیەک لە وێستگەکانی کارەبا بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا کێشەی سووتەمەنییان هەیە، بە جێگای سووتەمەنیی گونجاو، ڕێژیم لە مازووت کەڵک وەردەگرێت.

کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران لە بەشی ژینگە وتوویانە، لە شارەکانی وەک تاران، ئیسفەهان و ئەلبۆرز بە هیچ جۆرێک لە مازووت کەڵک وەرناگرین، بەڵام لە شارەکانی دیکەدا کێشە نییە لە مازووت کەڵک وەربگیردرێت.

ئەو بڕیارە هەڵاواردنێکە لەنێوان شارە ناوەندییەکانی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ شارەکانی دیکەی کوردستان، بەلووچستان، ئەحواز و ئازەرینشینەکان.

مازووت یان "نەوتی کوورە" مادەیەکی نەوتییە کە دوای پاڵاوتنی نەوتی خام، نەفتالین، بێنزین و نەوتی سپی بەدست دێت. ئەم ماددەیە مەترسییەکی گەورەیە لەسەر ژینگە و بۆ تەندروستیی خەڵک زیانێکی زۆری هەیە.