کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵک لەهەمبەر ساختەکارییەکانی ڕێژیم لە هەڵبژاردنەکاندا شایەتی دەدەن

13:21 - 1 پووشپەڕ 2721

ئاخوند "ئەڵڵانوور کەریمیی تەبار"، نوێنەری وەلی فەقیهـ لە پارێزگای "ئیلام" وتوویەتی: "شایەتی ئەوە بووم کە لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیمی ئێران، کڕین و فرۆشتن بە دەنگەکان دەکرا، دوای ئەوە کۆبوونەوە شۆرای دابینکردنم بەڕێوە برد و بە چاودێری شۆرای نیگابانیشم ڕاگەیاند".

ناوبراو باس لەوە دەکات، پێشنیاری کڕینی دەنگیان بە تەڵەبەیەکی شاری "ئیلام" دا و لەو پێوەندییەدا بەڵگەم لەدەستدایە.

ئەم ئاخوندە بڵاوی کردووەتەوە لەگەڵ بەربژێرە ناڕازییەکان بەنیسبەت چۆنییەتی هەڵبژاردنەکان کۆبوونەوە دەگرم. ناوبراو توویەتی ئەو کورسییەی کە بە کڕێنی دەنگ بەدست هێنراوە هیچ بڕوایەکی نییە.

ئەو ئاخوندەی ڕێژیم باسی لەوە کردووە جێگای داخە کە  شوێنی پەسندکردن، شیاویی بەربژێرێک ڕەت دەکاتەوە، بەڵام چاودێرێک ئەو بابەتە پەسند دەکات.

هاوکات لە شاری "کامیاران"، بەربژێرەکان بەنیسبەت گەندەڵی لە هەڵبژاردنەکاندا ناڕەزایەتییان دەبڕیوە.

بەناو بەربژێرەکان لەو شارە لە بەناو هەڵبژاردنەکانی ئەو شارەدا، مادەی سڕکەریان بە تووشبووان بە ماددە سڕکەرەکان داوە و هەروەها خواردەمەنی و جلوبەرگ و ئاڵتوون و چەندین شتی دیکەیان لەنێو دەنگدەراندا بڵاو کردبووە.