کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی "ئابادان" بۆ پشتیوانی لە بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوی "مێترۆپۆل" خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد

11:42 - 5 جۆزەردان 2722

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی جۆزەردانی ١٤٠١ی هەتاوی، خەڵکی شاری ئابادان بۆ پشتیوانی و هاودەردی لەگەڵ بنەماڵەی قوربانییانی ڕووداوی "مێترۆپۆل" خۆپیشاندانیان بەڕێوە برد.

خۆپیشاندەران بە هاتنە سەر شەقام و دانی دروشم بە دژی ڕێژیم و دەسەڵاتداران، ناڕەزایەتیی خۆیان دەربڕی و ڕق و تووڕەیی خۆیان لەهەمبەر دۆخی خراپی خەڵک نیشان دا.

لەلایەکی دیکەوە هێزە یارمەتیدەرەکانی ئابادان لە شوێنی ڕووداوەکە لەبابەت پێڕانەگەیشتنی بەرپرسان و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست، ناڕەزایەتییان نیشان دا.

ئەوان وتوویانە: "داوای هاتنی هێزی یارمەتیدەری زیاترمان کردووە بەڵام هێزەکانی دژە شۆڕش هاتووەتە سەرمان".

تا ئێستا لەو ڕووداوەدا ١٨ کەس گیانیان لەدەست داوە و دەیان کەسیش بریندار بوونە و هێشتاش ئەو بینایە پاکسازی نەکراوە.