کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی بوومەلەرزەلێدراوی "هۆرمزگان" ئاوی خواردنەوەیان نییە

12:44 - 15 پووشپەڕ 2722

بەپێی ڤیدیۆیەک کە لە خەڵکی بوومەلەرزە لێدراوانی گوندی"برکەی سۆفلین" لە پارێزگای "هۆرمزگان" بڵاو بووەتەوە دانیشتووانی ئەو گوندە ئاوی خواردنەوەیان نییە.

لەو ڤیدیۆیەدا بوومەلەرزەلێدراوان دەڵێن: "نە تەنیا ئاومان پاک و خاوێنی نییە بەڵکوو ئاوی خواردنەوەشمان وەکوو پێویست نییە".

ئەوە لە حاڵێکدایە کە "شەهرام ئیسکەندەری، جێگری هاوئاهەنگیی قەرارگای مەدینەی هێزی زەوینی سپا لە "هۆرمۆزگان"، ئیدعای کردبوو کە لە ڕۆژی دووهەمی هاتنی بوومەلەرزەکەدا، پچڕانی ئاو و بەرقی هەموو گوندەکانمان دروست کردوونەتەوە و هەروها تانکێڕی ئاو و ئاوی خواردنەوەمان بۆ دابین کردوون و  بەشێوەی بەردەوام لەنێو خەڵکدا دابەشمان کردووە.

ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی زیاتر لە ٦ ڕیشتێر پارێزگای هۆرمۆزگانی هەژاند کە خانووبەرەیەکی زۆری خەڵک ڕووخان.