کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی بۆکان بۆ خۆیان شەقام و کۆڵانەکانی شار نۆژەن دەکەنەوە

11:50 - 27 بانەمەڕ 2720

شارەداری ڕێژیم لە شاری بۆکان، لە ئاستی پێڕاگەیشتن بە دۆخی نێو شار کەمتەرخەمە و خەڵکی بۆکان ناچارن بۆ خۆیان شەقام و کۆڵانەکان نۆژەن بکەنەوە.

خەڵکی بۆکان بە تێچوو و هەوڵی خۆیان، گەڕەک و شەقامی چوارڕێیای ''تەراشکاری بەهرامی'' و شەقامی "ئازادەگانـ"ـیان سیمانکاری و قیرتاو کردووە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە شارەدارییەکان لە ئێراندا مانگانە داهاتێکی زۆر لە ڕێگە جۆراوجۆرەکانەوە بەدەست دێنن و یەکێک لە ئیدارە دەوڵەمەندەکانی نێو سیستمی ئیداریی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێرانە. بەڵام ئەو داهاتە هیچ کاتێک لە خزمەتگوزاریی نێو شارەکان و کەموکۆڕیەکاندا خەرج ناکرێت و بەنیسبەت باشترکردنی بارودۆخی شارەکان، شارەدارییەکان کەمتەرخەمن.