کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

خەڵکی بۆکان لە تەرەغەدا بە پیریی نەورۆزەوە دەچن

11:45 - 26 رەشەمه 2720

خەڵکی بۆکان وەکوو نەریتی هەموو ساڵێک بڕیاریان داوە لەسەر کێوی تەرەغە جێژنی نەتەوەیی نەورۆز بگرن.

وەک نەریتی هەموو ساڵێک خەڵکی بۆکان بڕیاریان داوە ڕۆژی ٢٩ی ڕەشەمە لە کێوی تەرەغە لە دەوری یەک کۆ ببنەوە و داوایان لە خەڵک کردووە بە هەوری و جامانەوە بە پێشوازیی نەورۆزەوە بچن.

ئەوان لە ڕاگەیەندراوەکەیاندا نووسیویانە: "نەورۆز بکەین بە هەوێنی یەکیەتی و ڕابوونی نەتەوەیی".

هەروەها لە ڕاگەیەندراوێکی دیکەشدا بە ناوی "سەمای بەردەزەرد" داوایان لە خەڵک کردووە کە لە کێوی بەردەزەرد و لە ڕۆژی شەممە ٣٠ی ڕەشەمە کۆ ببنەوە؛ لەو ڕاگەیەندراوەشدا نووسیویانە: "نەورۆز دەگرین چون هیوامان وایە ساڵی داهاتوو ساڵی ئاواتەکانمان بێت".

خەڵکی کوردستان هەموو ساڵێک لە جێژنی نەورۆزدا لە دەوری یەک کۆ دەبنەوە و ئەو بۆنە پیرۆزە نەتەوەییە پێکەوە جێژن دەگرن و یەکڕیزییان دەسەلمێنن.