کوردستان میدیا: بەبۆنەی ەاتنی دووی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستان بە دەستی حیزبی دێموکرات، خەڵکی نیشتمانپەروەری نییەری سەربەرز پەیامێکی تایبەتیان بلاو کردەوە
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
رێبە ندان گەرچی رێگەبەندا نی گلێنەی چاوی هەموو کوردانی
وا رێبەندانە وسەرما و سۆڵە و بەفر و کڕێوە بەڵام رێبەندان لە زێدی مە کوردان ونیشتمانی جوانی کوردستان توێنەوەی سەهۆڵی رەشی ئێستبداد و دیکتاتوری وسەرەڕۆیی و داگیرکەری وهەڵهاتنی خۆری هیوا بەخشی رزگاری لە ژێر سێبەری داگیرکەران و مزگینیهێنەری شنەبای ئازادی و سەرکەوتنە ، بەڵی لە رێبەنداندا ئاسمانی کوردەواری پڕ بوو لە شادی و نیشتمان بوو بە کۆڕبەندی هەڵپەرکێ ودیلانگێڕانی ئەم کۆڕە کوردانی بێبەش و بە تامەزرۆی ئازادی بوون و چوارچرا بوو بە چرای روناکی ومەشخەڵی ئازادی هەڵگرانی مەشخەڵ رۆڵەکانی حیزبە خۆشەویستەکەمان واتە میرات هەڵگرانی سمکۆ وهەزاران شۆڕە سواری رێگای ئازادی و سەربەستی بوون.
بەڵی لە رێبەنداندا بۆ ئەوەڵین جار هیوا و ئاواتی لە مێژینەی کوردان هاتەدی و ئاڵای ئازادی و سەربەخۆیی بزەی پێکەنینی خستە سەر لێوی هەموو ئازادیخوازان و بوو بە چقڵی چاوی دوژمنان و داگیرکەران ، لێرە پڕ بە دڵ ئەم رۆژە پیرۆزە و هەڵکردنی ئاڵای کۆردستان و بە ئاوات گەیشتنی گەلی کورد و لە دایک بوونی کۆمارە خنجیلانەکەی کوردستان پیرۆزبایی دەڵێین بە هەموو خە ڵکی خۆڕاگری کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و سەرجەم ئازادیخوازانی جیهان ، بە م جۆرە پشتیوانی خۆمان لە حیزبی دێموکرات و ئاڵا هەڵگرانی کۆماری کوردستان دووپات دەکەینەوە و سەری رێز و حورمە ت بۆ هەموو شەهیدان و زیندانیانی سیاسی و مەشخەڵهەڵگرانی راسانی دۆژمنبەزێن دادە نەوێنین.
لە لایەن خەڵکی نییەر قەڵای خۆراگری دێموکرات